لەبارە
نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: چالاکی پارتیزانی
کۆد: DOC001
ساڵ: ١٩٦٧
بابەت: چالاکی پارتیزانی
نێرەر: هـ . د . هـ
وەرگر: بارزانی م.ت. کافة القوات
Document Image

دەقی نامەکە

له ‌كاتێكدا خائن سید عبدالمجید له‌ گوندي ماستاوه‌ له‌ ده‌شتي هه‌ولیر ده‌عوه‌ت كرابو به‌ خویو ١٠ جاش ١- لە رور له‌ شه‌وی ٢٣/٢٤-١١ مفرزه‌یه‌كي باره‌گاي هیزمان به‌ قیاده‌ی فه‌رمانده‌ی هێز كاك فارس باوه‌ وه‌ سه‌رلق سمكو علي وه‌ سه‌رلق غفور حمد هیرشیكي یه‌كجار به‌ مه‌ردانه‌یان كرده‌ سه‌ریان به‌ قاذیفه‌ وە ر‌شاش و نارنچوك و خه‌نچه‌ر * پاش شه‌ریكي ٣ سي سه‌عاتي توانیان ٩ جاش بكوژن جگه‌ له‌ خوشكه‌ سید مجید كه‌ جلي ژناني له‌به‌ر كردبو وە خوي له‌گه‌ل زه‌لامیك له‌ ناو جیگا نابوو له‌ مالیك ژنه‌كه‌ي خاوه‌ن ماله‌كه‌ پیي ووتین ئه‌مه‌ كور و بوكمه‌ له‌ ناو جیگا ئیمه‌ش له‌به‌ر حورمه‌تي عائله‌وه‌ شه‌ره‌في كوردایه‌تي نه‌چوین بو‌ سه‌ر خوشكه‌ مه‌جید هه‌لدەینه‌وه‌ به‌مه‌ وا ئه‌زانین ئه‌م جاره‌ رزگار بو له‌ مردن

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە کاتێک دا خیانەتکار سەید عبدالمجید لە گوندی ماستاوە لە دەشتی هەولێر دەعوەت کرابوو بەخۆی و ١٠ جاش ١- لە شەوی ٢٣\٢٤ ی ١١ مەفرەزەیەکی بارەگای هێزمان بە قیادەی فەرماندەی هێز کاک فارس باوە و سەرلق سمکۆ علی غفور حمد هێرشێکی یەکجار بە مەردانەیان کردە سەریان و بە قازیفە و ڕەشاش و نارنجۆک و خەنجەر، پاش شەڕێکی سێ (٣) سەعاتی توانیان ٩ جاش بکوژن جگە لە خوشکە سەید مجید کە جلی ژنانی لەبەرکردبو و خۆی لەگەل زەلامێک لەناو جێگا نابوو لە ماڵێک ژنەکەی خاوەن ماڵەکە پێی وتین ئەمە کوڕو بوکمە لەناو جێگا ئێمەش لەبەر حورمەتی عائیلە و شەڕەفی کوردایەتی نەچووین بۆ سەر خوشکە مەجید هەڵدەینەوە بەمە وا ئەزانین ئەم جارە ڕزگاری بوو لە مردن.