لەبارە
نامەکانی شۆرش
گەڕانەوە بۆ لاپەرەی سەرەکی
بابەت: هێرشی فرۆکە
کۆد: DOC005
ساڵ: ١٩٦٧
بابەت: هێرشی فرۆکە
نێرەر: هێزی کاوە
وەرگر: بارزانی
Document Image

دەقی نامەکە

به‌یاني ٤/١٢ له‌ سعات حەوت و نیوي به‌یاني دوو ته‌یاره‌ي نه‌وعی سیخو قه‌سفي گوندی كوزینه‌یان كرد زور به‌ توندی وه‌ له‌ ئه‌نجامدا ئه‌م زیانانه‌ی دا * -١ كچێكی 11 سالی شه‌هید كرد ٢- كچێكی ٣ سالی بریندار كرد ٣- پیره‌ژنێكی ٧٠ سالي برین دار كرد برینه‌كه‌ي خه‌ته‌ره‌ ٤- سه‌گیكی كوشت * ٥- ٧ عه‌له‌شیش و دوو مریشكي كوشت ٦- یه‌ك كه‌ري برین دار كرد *

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بەیانی ٤/١٢ لە سەعات حەوت و نیوی بەیانی دوو تەیارەی (فرۆکەی) نەوعی سیخۆ قەسفی گوندی کوزینەیان کرد زۆر بە توندی و لە ئەنجامدا ئەم زیانانەی دا ١- کچێکی ١١ ساڵانی شەهید کرد ٢- کچێکی ٣ ساڵانی بریندار کرد ٣- پیرەژنێکی ٧٠ ساڵانی بریندار کرد برینەکەی خەتەرە ٤- سەگێکی کوشت ٥- حەوت عەلەشیش و دوو مریشکی کوشت ٦- یەک کەری بریندار کرد.